لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەولوود چاوش‌ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبوونەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سياسيى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غددا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى شه‌ڕ و دۆخى ئۆكراينا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، تاوتوێ كرا.
وەک لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا “سوپاسى به‌شداريى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له كۆڕبه‌ندى ديپلۆماسيى ئانتاڵيادا كرد” و دووپاتى كرده‌وه كه توركيا به بايه‌خه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و له دۆخى سياسيى عێراق ده‌ڕوانێت.
نێچيرڤان بارزانى، سەرۆکی هەرێم لە کۆبوونەوەکەدا “ده‌ستخۆشى له توركيا كرد بۆ هه‌وڵه‌كانى و كۆكردنه‌وه‌ى هه‌ردوو وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا و ئۆكراينا، هه‌روه‌ها هيواى خواست کۆتایی بە تەنگژەکە بێت و ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو قەیرانە سەختە دەرباز ببێت و قوربانيى زياترى لێنه‌كه‌وێته‌وه.”
لەبارەی دۆخى عێراق، نێچيرڤان بارزانی جه‌ختى له‌سه‌ر خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فيدراڵيى عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، كرده‌وه.
رۆژی هەینی 11-03-2022 نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە دووەم کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا گەیشتە ئەو شارە. سەرۆکایەتیی هەرێمی رایگەیاند له په‌راوێزى کۆڕبه‌نده‌که‌دا نێچيرڤان بارزانى بۆ گفتوگۆ لەباره‌ى دوايين پێشهاته‌كان و بابه‌تى هه‌نووكه‌يى، چه‌ند ديدار و كۆبوونه‌وه‌يه‌ک ئه‌نجام ده‌دات.