نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 2022/3/14 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆكوه‌زيرانى عيراقى فيدرال و شاندێكى باڵاى ياوه‌رى كرد.
سەرۆکایەتیی هەرێم لەبارەی کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و مستەفا کازمییەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “وێڕاى دوايين پێشهاته سياسى و ئه‌منييه‌كانى عێراق، باسيان له هێرشى مووشه‌كيى به‌ره‌به‌يانيى دوێنێ 13ى ئازار بۆسه‌ر هه‌ولێر كرد كه دواتر سوپاى پاسدارانى ئێران به‌رپرسيارێتيى خۆيان له ئه‌نجامدانى راگه‌ياند”.
بەپێی راگەیەندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه “هێرشه‌كه پێشهاتێكى جیددى و پێشێلكردنێكى زه‌قى سه‌روه‌ريى عێراقه و ده‌ستدرێژييه‌كه ئاسايش و ئارامى و سه‌قامگيريى ته‌واوى عێراق ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه”.
سه‌رۆكوه‌زيرانى عێراق دووپاتیكردووەتەوە، “ئه‌وان به نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه له هێرشه‌كه ده‌ڕوانن”، وتووشیەتی، “ئه‌مڕۆ هاتووين تاوەکو له هه‌ولێر له‌گه‌ڵتان بين و وه‌كو پشتگيرييه‌ك بۆ هه‌رێمى كوردستان لێره‌ين”، هه‌روه‌ها هيواى خواستووە كه هه‌ر كێشه‌يه‌ك هه‌بێت، به لێكگه‌يشتن چاره‌سه‌ر بكرێت.
ده‌رباره‌ى پاساوى بۆردوومانه‌كه‌ش کە گوايه بنكه‌يه‌كى ئیسرائيلى كراوه‌ته ئامانج، وەکو لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، “نێچيرڤان بارزانى ره‌تيكرده‌وه كه هيچ بنكه‌يه‌كى ئیسرائيلى له هه‌رێمى كوردستان هه‌بێت و ئه‌و ده‌نگۆيه‌ى به پاساوێكى بێ بنه‌ما له قه‌ڵه‌م دا”.
سەرۆکی هەرێم سوپاسى سه‌رۆكوه‌زيرانی عێراقی كرد و سه‌ردانه‌كه‌ى به پشتگيرى و هاوسۆزى بۆ هه‌رێمى كوردستان له‌قه‌ڵه‌م دا، هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، “هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه فاكته‌رى سه‌قامگيرى بووه و ده‌بێت، بايه‌خيش به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ ده‌دات”.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له كارى پێكه‌وه‌يى و له‌وه‌ش كرده‌وه كه ئه‌نجامى لێكۆڵينه‌وه‌ى ليژنه‌ى هاوبه‌شى حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق و حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ راى گشتى و هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان ئاشكرا بكرێت و لێى ئاگاداربكرێنه‌وه.