سه‌رۆكی هه‌رێم و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عێراق تاووتوێی پڕۆسه‌ی سیاسی و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتوو كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تییدا هاتووه، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشەممە 16ـی حوزه‌یران / 2022 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازی لە ئالینا رۆمانۆوسكی، باڵیۆزی تازەی ئەمەریكا لە عێراق كرد.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى پيرۆزباييى ده‌ستبه‌كاربوونى له خاتوو رۆمانۆوسكى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى دۆخى سياسيى عيراق و پێشبينييه‌كان بۆ داهاتووى پرۆسه‌ى سياسى له وڵات و تێپه‌ڕاندنى دۆخه‌كه، خسته ڕوو.
هه‌روه‌ها په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران و هه‌ردوولا جه‌ختيان له خواستى دوولايه‌نه بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى بواره‌كانى هاريكاريى هاوبه‌ش كرده‌وه، به‌تايبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى ئه‌مه‌ريكيدا له عيراق و هه‌رێمى كوردستان.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا ئاماژەی بە‌وه‌ش كرد، هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته هێز و لايه‌نه عيراقييه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ن و هاريكار بن بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕێگه‌چاره‌ى ده‌ر‌چوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دييه‌كان و دابينكردنى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى و ئه‌منى له وڵات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان گۆڕ‌انى كه‌شوهه‌وا و كاريگه‌رييه‌كانى له‌سه‌ر عيراق و هه‌رێمى كوردستان و چۆنيه‌تيى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
تیشكخرایه سه‌ر په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ڕۆبێرت پاڵادينۆ، كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكاش له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى دیداره‌كه بوو.