سه‌رۆكى هه‌رێم و باڵيۆزى توركيا له عێراق کۆبوونەوە و باسیان لە ئاڵنگارییەکانی بەردەم عێراق و چۆنێتیی تێپه‌ڕاندنيان کرد.
ئەمڕۆ دووشه‌ممه 10-10-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق لە هەولێر(ئەربیل) پێشوازى له عه‌لى ره‌زا گونەی، باڵيۆزى توركيا له عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێم له‌میانی كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا، بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ توركيا به تايبه‌تى له بوارى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى و هاريكاريى هاوبه‌ش، دوايين په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى پڕۆسه‌ى سياسى، پرسى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکكۆمار و هه‌وڵه‌كانى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراق تاوتوێ كراون.
لە راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا ئاماژە بەوەدراوە، “هەردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى سه‌قامگيرى و ئاشتى له عێراق كه كاريگه‌ریى له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه هه‌يه”. هه‌روه‌ها جەخت لەسه‌ر ئاڵنگارییەکانی قۆناغى ئێستاى عێراق و چۆنییەتی تێپه‌ڕاندنيان به هاريكاريى نێوان پێكهاته و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات و سوودوه‌رگرتن له ده‌وڵه‌مه‌نديى سه‌رچاوه مرۆيى و سرووشتييه‌كانى عێراق کراوە.