ئەمڕۆ چوارشەممە 9ـی ئاداری 2022، سەرۆکی هەرێم، نێچيرڤان بارزانى پێشوازی لە شاندێکی ئەمەریکی کرد و لە کۆبوونەوەکەدا دوایین پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى ئه‌منيى عێراق و چەند بابەتێکی دیکە تاوتوێ کران.
نوسینگەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، “نيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/3/9 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان پێشوازى له شاندێكى ئه‌مه‌ريكى به سه‌رۆكايه‌تيى ماتيو توله‌ر باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق كرد كه له به‌ڕێزان جۆن برينان فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له عێراق و سووريا، جينيفه‌ر گاڤيتۆ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى عێراق و ئێران، ئيتان گۆڵدريچ ياريده‌ده‌رى وه‌زيرى ده‌ره‌وه بۆ كاروبارى وڵاتانى سووريا، لوبنان و ئوردن، مات پێرل نوێنه‌رى تايبه‌تى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا و ژماره‌يه‌ك له به‌رپرسانى و سياسى و ديپلۆماسى و كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌ولێر پێكهاتبوو”.
بە گوێرەی راگەیەندراوکە، “له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دوايين پێشهاته‌كانى پرۆسه‌ى سياسى، دۆخى ئه‌منيى عێراق، مه‌ترسييه‌كانى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له عێراق و سووريا، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، بڕيارى دادگا‌ى باڵاى فيدراليى عێراق ده‌رباره‌ى كه‌رتى نه‌وت و گاز له هه‌رێمى كوردستان، چاكسازييه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران”.
هاوکات باس لەوەکراوە، “لە کۆبووونەوکەدا، لايه‌نى ئه‌مه‌ريكى پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و كارى هاوبه‌شى نێوانيان دووپات كرده‌وه و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراقيان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه سياسييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان له به‌غدا، پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌هێز ده‌كات و به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى باشتر ده‌پارێزێت”.
بەپێی راگەیندراوەکە، “لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه جۆرێك له چه‌قبه‌ستووييى سياسى له عێراق هه‌يه و تا ئێستا ئه‌و لێكگه‌يشتنه سياسييه نييه پرۆسه‌كه بباته پێشه‌وه، به‌ڵام به گرنگى زانى هه‌موو لايه‌نه عێراقييه‌كان كۆك بن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌رفه‌تێك هاتووه‌ته پێش بۆ ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى سياسى ڕاسته‌ڕێ بكرێت. هه‌روه‌ها سوپاسى پشتگيرى و هاوكارييه‌كانى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد و جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به گفتوگۆ و له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور دووپات كرده‌وه”.
لە کۆتاییدا هاتوە، “پرسى ئازادييه‌كان و مافه‌كانى مرۆڤ و دۆخى ئافره‌تان له هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سووريا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو”.