سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆكی نوێی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا كرد كه ده‌بێته سه‌رۆکوه‌زیرانی نوێی به‌ریتانیا.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، له تویتێكدا رایگه‌یاند، “پیرۆزبایی له لیز تره‌س ده‌كه‌م كه به سه‌رۆكی پارتی پارێزگاران هه‌ڵبژێردرا كه ده‌بێته سه‌رۆکوه‌زیرانی به‌ریتانیا”.
ئەوەشی راگەیاندووە، “هیوای سه‌ركه‌وتنی له ئه‌ركه‌كه‌ی بۆ ده‌خوازم و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌م پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ زیاتر پێشخستنی په‌یوه‌ندییه به‌هێزه‌كه‌ی نێوانمان و هه‌روه‌ها به‌ها هاوبه‌شه‌كانمان”.
جێی باسه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممە، لیز تره‌س به به‌ده‌ستهێنانی 81 هەزارو 326 ده‌نگی ئه‌ندامانی پارتی پارێزگاران، به سه‌رۆكی پارتی پارێزگارانی به‌ریتانیا هه‌ڵبژێردرا و به‌مه‌ش ده‌بێته سه‌رۆکوه‌زیرانی داهاتووی به‌ریتانیا.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت