نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ژمارەیەکی زۆر مەسیحی و تورکمان و ئێزدی بەشداربن لە کۆلێژی سەربازی
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ژمارەیەکی زۆر مەسیحی و تورکمان و ئێزدی بەشداربن لە کۆلێژی سەربازی

نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ژمارەیەکی زۆر مەسیحی و تورکمان و ئێزدی بەشداربن لە کۆلێژی سەربازی

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، هیواخوازە ژمارەیەکی زۆر لە پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان و یەزیدی بەشداربن لە کۆلێژە سەربازییەکان و هێزی بەرگری.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ژمارەیەکی زۆر مەسیحی و تورکمان و ئێزدی بەشداربن لە کۆلێژی سەربازی
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، هیواخوازە ژمارەیەکی زۆر لە پێکهاتەکانی تورکمان و کریستیان و یەزیدی بەشداربن لە کۆلێژە سەربازییەکان و هێزی بەرگرییەکان.

بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی هەرێم نێچیرڤان بارزانی، مەراسیمی خولی 27ـی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی لە زاخۆ بەڕێوەچوو، بارزانی لە رێوڕەسمییەکەدا وتارێکی پێشکەش کرد.

لەوبارەیەوە نێچیرڤان بارزانی لە دەستپێکی وتارەکەیدا سوپاسی راگری کۆلێژی سەربازی زاخۆ کرد و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە لەنێو دەرچوواندا ئەفسەرێکی کریستیان هەیە و وتی، “پیرۆزباییەکی تایبەت لە ئەفسەر ئیلداد ئەبریم دەکەم کە تاکە قوتابی مەسیحییە لەم خولە. هیوادارم لە خولانی داهاتوو ژمارایەکی زۆر مەسیحی و تورکمان و ئێزدینی بەشدار بن”.

لە بەردەوامی قسەکانیدا بارزانی وتیشی، “هێزی پێشمەرگەی کوردستان هێزی پارێزگاری هەرێمی کوردستانە، لە سەردەمی داعش وەک هێزەکی سەرەکی بەرەنگاربوونەوەی داعش بووە بەشێک لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بۆ تێکشکاندن و لەناوبردنی داعش و پاراستنی ئارامی لە جیهان. مەخابن داعش هێشتا ماوە و هێرشیان زیادی کردووە بەتایبەتی لەو جێیانە کە ناکۆکی لەسەرە. رۆژانە هێرشەکانی داعش دەبێتە هۆی شەهیدبوونی خەڵکی ئەو ناوچەیە و پێشمەرگە و حەشد و سوپای عێراق. ناوچە جێناکۆکەکان بونەتە بنکە و کۆریدۆری رێکخراوی تیرۆریستی داعش و جێی خۆ رێکخستنەوە کە ئەمەش مەترسییە بۆ سەر هەرێمی کوردستان”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق وتیشی، “زیادبوونی هێرشەکانی داعش بە دیتنی ئێمە پێویستی بە پێکەوەکارکردنی هەمەلایەنە هەیە، دەبێت ئەم دڕندەیی و مەترسییەی داعش بە کەم نەبینین چونکە کۆمەڵکوژی زۆری بەرامبەر بە گەلی ئێمە ئەنجامداوە و چەندین دەڤەری وێرانکردووە و بووەتە مەترسی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان و هەموو جیهان. لێرەوە زۆر پێویستە هەردوو لیوای هاوبەشی سوپای عێراق و پێشمەرگە دەستبەکاربێت. تاوەکو ئێستا پێشمەرگە بە چەکی سادە قارەمانانەی نیشانداوە و داستانی گەورەی تۆمارکردووە، پشتیوانی حکومەتی عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئێستا لە جاران زۆر پێویستترە و هیواخوازم حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هاوپەیمانان زیاتر هاوکاری پێشمەرگە بکەن بە مەشق و راهێنان بە چەکی پێشکەوتوو”.

فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان نێچیرڤان بارزانی داوا لە پارتی و یەکێتی کرد خۆیان بەدوور بگرن لە دەستوەردانی حیزبی لەناو پێشمەرگە و وتیشی، “دەستوەردانی حیزبی رێگرە لە پێشکەوتنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، هەروەها ئەوە دەبێتە هۆی مەترسی لەوەی کە پێشمەرگە بکرێتە بەشێک لە ناکۆکی سیاسی حیزبی. ئەمەش مەترسییەکی زۆر جدییە لەسەر پرۆسەی دیموکراسی و بەڕێوەبردن و یەکێتیی هەرێمی کوردستان. جارێکی دیکە وەک داواکارییە خەڵک و ئەرکی نیشتمانی و ئەرکی یاسایی خۆم، داوا لە پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەم  دەستێوەردانی حیزبی لە کاروباری پێشمەرگە رابگرن و دەبێت بەبێ دوودڵی کۆتایی بە دەستێوەردان بهێنن”.

بارزانی وتیشی، “تاوەکو ئێستا هەردوو هێزی پشتیوانی یەک و دوو، هەروەها 22 لیوای هێزەکانی حەفتا و هەشتا هێنراونەتە سەر وەزارەتی پێشمەرگە. ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بەڵام بەس نییە و دەبێت هێزی پێشمەرگە ببێتە یەک و هەموو دەستێوەردانێکی حزبی رابگیرێت. داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکەم وەکو نوێنەرنی خەڵک، بە وردی چاودێری پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە بکات”.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسییەکان و ئاماژەی بە کۆبوونەوەکانی سلێمانی دا  و وتی، “ناکۆکییەکانی نێوان لایەنە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان ماندووی کردین و زیانی گەیاندووەتە کەسابەت و بازاڕی ئێوە و رێگەیخۆشکەر بووە بۆ مەترسی و فشاری زیاتر  بۆ سەر هەرێمی کوردستان. ئەرکی ئێمەیە وەکو سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان هەوڵبدەین لایەنەکان کۆبکەینەوە لەسەر پرسە نیشتمانییەکاندا. لەکۆبوونەوەکانی سلێمانیدا ئامادەییەکی باشمان لە هەموو لایەنە سیاسییەکان بینی بۆ نەهێشتنی ناکۆکییەکان، ئێستا زەمینەیەکی گونجاو بۆ رێککەوتن و گفتوگۆ هەیە. دوێنێ کۆبوونەوەیەکی باش لەنێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڕێوەچوو. لە ماوەیەکی نزیکدا زنجیرەیەک کۆبوونەوە ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی بگەینە رێککەوتنێکی باش و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ گەلی خۆمان دابین بکەین”.

لەبارەی مەراسیمی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی زاخۆ، لیوا نەزیر عاسم ئاغا گۆران، راگری کۆلێژی سەربازی باسی لەوەکرد کە ئەوان دەیانەوێت هێزی پێشمەرگە بکەنە هێزێکی خاوەن دیسیپلین. هەروەها ئەوەشی وت کە تاوەکو ئێستا 8 هەزار و 370 خوێندکار لە کۆلێژی سەرباز زاخۆ دەرچوون کە 271ـیان ئافرەتن. ئەمساڵیش 499 خوێنکار لە کۆلێژەکە بە پلەی مولازم دەردەچن.