نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم رایگەیاند، نێوانی پارتی و یه‌كێـتی له جاران باشتره.
بارزانی له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نووسان سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆ لەگەڵ پارتە سیاسییەکان رایگه‌یاند، “كۆبوونه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتیی باش بوون و ئه‌مڕۆ هاتووین بۆ به‌شداری له خولی ده‌رچووانی قه‌ڵاچوالان و ئێمه دیدارمان هه‌بوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتوو، له‌گه‌ڵ مامۆستا عه‌لی باپیر و له‌گه‌ڵ برایانی گۆڕان كۆبووینه‌وه. كۆبوونه‌وه‌كان به شێوه‌یه‌كی گشتیی جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موومان ده‌بێت پێكه‌وه كار بكه‌ین بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌م میلله‌ته و ئه‌م وڵاته و كۆبوونهوهكانیشمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت”.
لەبارەی کێشەکانی هەولێر (ئەربیل) و بەغداد وتی “ئێمه داوا ده‌كه‌ین كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور چاره‌سه‌ر بكرێن و هیوادارین به‌غدا بێته سه‌ر خه‌ت و كێشه‌كان له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن”.
سەبارەت بە پەیوەندی نێوان پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش رایگەیاند “په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان پارتی و یه‌كێتی له جاران باشتره و شه‌ڕی میدیایی كه‌مبووه‌ته‌وه و هیواداریشم هه‌ر نه‌مێنێت، چونكه ئه‌مه هه‌رگیز به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتیان نییه و ده‌بێت له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین و كێشه‌كان به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، چونكه ئه‌مه وڵات و میلله‌تی خۆمانه و ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ین و داهاتووشمان هه‌ر پێكه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان”.
زیاتر وتی “نامه‌یه‌كمان نووسیوه بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و داوامان كردووه، له پرسی هه‌ڵبژاردن و چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا یارمه‌تیمان بده‌ن”.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت