سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی بوومەلەرزەکەی تورکیا پەیامێکی بڵاوکردەوە و هاوخەمی خۆی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزەیە دەربڕی.
دوای بوومەلەرزەکەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 06-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە تویتێکدا رایگەیاند، “بیر و نزاکانم لەلای ئەوانەن بەهۆی بوومەلەرزەوە زیانیان بەرکەوتووە. سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییەکان دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازم”.
کاتژمێر 04:17ـی بەیانیی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگای ماراشی لە تورکیا هەژاند و هێزی بوومەلەرزەکە 10 پارێزگای گرتەوە و لە چەندین وڵاتی ناوچەکە هەستی پێکراوە. تائێستا 284 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 2323 کەسی دیکەش برینداربوون.