نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی جەژنی قیامەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “له‌م بۆنه‌يه‌دا جه‌خت له پاراستنى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبوورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ينه‌وه كه مێژووى هاوبه‌ش پێكه‌وه‌مان ده‌به‌ستێته‌وه.”
ئەمڕۆ شەممە 16-04-2022 نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا رایگەیاند، “هاتنه‌وه‌ى جه‌ژنى قيامه‌تى حه‌زره‌تى مه‌سيح (سڵاوى خواى لێبێت) به گه‌رمى و له دڵه‌وه له ته‌واوى خوشك و برايانى مه‌سيحى له كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خۆشى و ئاسووده‌يى بهێنێت، سه‌قامگيرى و ئاشتى باڵ به‌سه‌ر مرۆڤايه‌تيدا بكێشێت و هه‌مووان جه‌ژن و پشوويه‌كى ئارام به‌سه‌ر به‌رن”.
سەرۆکی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، “به رێزه‌وه له ئاماده‌يى و رۆڵ و پێگه‌ى خوشك و برايانى مه‌سيحيمان ده‌ڕوانين كه وه‌ك پێكهاته‌يه‌كى دێرين و ره‌سه‌نى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان و عێراق به درێژايى مێژوو به‌شدارييه‌كى كارايان له بنياتنان و پاراستن و به‌ره‌وپێشبردنى وڵات‌دا هه‌يه”.
سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت، “هيوادارين جه‌ژن و بۆنه‌كانى داهاتوومان له دۆخێكى باشتردا بگه‌ڕێنه‌وه و هه‌موومان به هه‌موو پێكهاته‌كانه‌وه، ده‌ست له‌ناو ده‌ست، ته‌با و يه‌كڕيز، به به‌رپرسياريه‌تيى هاوبه‌ش، پێكه‌وه له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وڵاته‌كه‌مان كار بكه‌ين و به هيوا و ئومێده‌وه له داهاتوو بڕوانين”.
جەژنی قیامە، جەژنێکی کریستیانەکانە و گوزارشت لە زیندووبوونەوەی پێغەمبەر مەسیح دەکات، یادکردنەوەی ئەو رۆژە بۆ سەدەی چوارەم دەگەڕێتەوە، لاتینییەکان بە جەژنی قیامە دەڵێن ئەسێنسیۆ واتا بەرزبوونەوە کە گوزارشت لە بەرزبوونەوەی عیسا مەسیح دەکات بۆ ئاسمان.