نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لەگەڵ محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆکی هاوپەیمانیی سەروەریی سوننەکان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی چارەسەری کێشەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەت کرا.
بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە سەرۆکایەتی هەرێمەوە بڵاوکراوەتەوە، له دیدارەكەدا دوا پێشهانە سیاسیيەکانی وڵات تاوتوێ کران و بیروڕايان دهربارهى چۆنيهتيى تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانی قۆناغی داهاتوو گۆڕييهوه.
پێشتریش محەمەد حەلبوسی و خەمیس خەنجەر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەگوێرەی ئەو راگەیەندراوەی کە لە بارەگای بارزانییەوە بڵاوکراوەتەوە، لە دیدارەکەدا ھەردوولا بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و دوایین پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی ئاڵوگۆڕ کرد.