نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماتيۆ ماكفارلان “بەردەوامی هاریکاریی هاوپەیمانان” تاوتوێ دەکەن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماتيۆ ماكفارلان “بەردەوامی هاریکاریی هاوپەیمانان” تاوتوێ دەکەن

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماتيۆ ماكفارلان “بەردەوامی هاریکاریی هاوپەیمانان” تاوتوێ دەکەن

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ماتيۆ ماكفارلان “بەردەوامی هاریکاریی هاوپەیمانان” تاوتوێ دەکەن
0

لایک

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق و فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا کۆبوونەوە و جه‌ختيان له‌ گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و پشتيوانيى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى بۆ عێراق و هه‌رێم کرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 16-10-2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە ماتيۆ ماكفارلان، فه‌رمانده‌ى گشتيى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانان له‌ عێراق و سووريا و شاندێكى ياوه‌رى کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەکەدا “دوايين پێشهاته‌ ئه‌منييه‌كان و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش له‌ عێراق و سووريا، دوا ياداشتى لێكگه‌يشتنى پێنتاگۆن له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى چاكسازى له‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و يه‌كخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌” تاوتوێ کران.

هەروەها جەخت لە گرنگیی به‌رده‌وامبوونی هاوکاری و پشتیوانیی هاوپەیمانان بۆ عێراق و هەرێم کرایەوە، بۆ ئەوەی بە یەکجاری کۆتایی بە “داعش و نه‌هێشتنى مه‌ترسى و هه‌ڕه‌شه‌كانيان له‌سه‌ر ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق و سووريا و ناوچه‌كه‌” بهێندرێت.