نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە

نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی گۆڕان کۆبوویەوە
0

لایک

دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتیی نیشتمانیی و یەکگرتووی ئیسلامی، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە گەڵ بەرپرسانی بزووتنەوەی کۆبوویەوە.

سەرۆکی هەرێم دوای سەردانەکەی بۆلای بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند، دۆخی هەرێم هاوڵاتیانی نیگەران کردوە و پێویستە لایەنە سیاسییەکان کۆدەنگی دروست بکەن، وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕانیش دەڵێت: سەرۆکایەتی هەرێممان خستەر بەردەم بەرپرسیارێتی دۆخی ئێستا و بەزویی بەدەم داخوازییەکانی خەڵکی کوردستانەوە بێت.

دوای سەردانەکەی شاندی سەرۆکایەتی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و جێگرانی بۆ مەکۆی سەرەکی بزوتنەوەی گۆڕان و کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی بزوتنەوەکە، سەرۆکی هەرێم رایگەیاند؛ دۆخی ئێستا جێگەی نیگەرانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەت و پەرلەمانە و پێویستە ئێمە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان و حکومەت و پەرلەمان گفتوگۆی لەسەر بکەین.

وتیشی، گەشبینم بە سەردانەکەم بۆلای لایەنە سیاسییەکان و هەموان جەختیان کردوە لەسەر بونی کۆدەنگی سیاسیی.

سەبارەت بە هۆشدارییەکانی جینین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ عێراق لەبارەی دۆخی هەرێمەوە، نێچیرڤان بارزانی وتی، وتەکانی بەرپرسەکەی نەتەوە یەکگرتوەکان لە پەرۆشییەوەیە بۆ دۆخی هەرێم و پێویستە نیگەرانیەکان بە هەند وەربگرین.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیش وتی، ئێستا پەیوەندییەکانی هەردولا باشن، شەڕی راگەیاندن وەستاوە و لە داهاتوشدا کۆبونەوەی دیکە لەنێوان پارتی و یەکێتی بەڕێوەدەچێت.