سه‌رۆكى هه‌رێم و یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆبوونەوە. سه‌رۆكى هه‌رێم رایگەیاند، “كێشه‌كانى عێراق به په‌راوێزخستنى هيچ هێز و لايه‌نێكى سياسى چاره‌سه‌ر نابن”.
رۆژی چوارشه‌ممه 07-09-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له باربارا لیف، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كەدا ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا و كۆنسولى گشتيى ئه‌مريكا له هه‌رێمى كوردستان و ژماره‌يەک له ديپلۆماتكارانى ئه‌مه‌ريكى ئاماده‌یبوون، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتی هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عێراق و هه‌وڵى تێپه‌ڕاندنى سه‌ختييه‌كان، په‌يوه‌نديى هه‌ولێر – به‌غدا و كێشه‌كانى نێوانيان تاوتوێكران.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، “باربارا ليف سڵاو و رێزى سه‌رۆک جۆ بايدن و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا به نێچيرڤان بارزانى گەیاندووە”.. و دووپاتى كرده‌وه كه “لێره‌ن بۆ جه‌ختكردنه‌وه له په‌يامى پابه‌ندييان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان.”
یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وتى، “ئه‌مريكا به گرنگى و بايه‌خێكى زۆره‌وه له‌و په‌يوه‌ندييانه ده‌ڕوانێت و هه‌موو پشتگيرييه‌كى وڵاته‌كه‌ى بۆ به‌رقه‌راربوونى ئارامى و سه‌قامگيريى سياسى له عێراق دووپاتكرده‌وه.”
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، نێچيرڤان بارزانى، “وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ هاوكارى و پشتگيرييه‌كانى ئه‌مريكا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دووپاتى كرده‌وه كه كێشه‌كانى عێراق به په‌راوێزخستنى هيچ هێز و لايه‌نێكى سياسى چاره‌سه‌ر نابن و پێويسته پێكهاته‌كانى عێراق به گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن، شێوازێک بۆ پێكه‌وەژيان و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن بدۆزنه‌وه.”
چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر – به‌غداد و هه‌بوونى ياساى دابه‌شكردنى داهاته‌كان و نه‌وت و گاز، لەلایەن نێچيرڤان بارزانییەوە، “به كليلى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى عێراق و ئارامى و سه‌قامگيريى سياسيى وڵات” له قه‌ڵه‌م دران. هه‌روه‌ها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه “عێراق بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى پێويستى به گفتوگۆ و لێكتێگەیشتنی لایەنە سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى و پشتگيريى وڵاتى دۆست هه‌يه.”
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، دۆخى نێوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگيى يه‌كڕيزيى لايه‌نه كوردستانييه‌كان، ره‌وشى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.