سەرۆکی هەرێم سەرەخۆشی لە کەسوکاری هونەرمەند محەممەد ئەربیلی دەکات و دەڵێت، “مامۆستا ئه‌ربیلی ده‌نگ و سیمایه‌کی دیار و ره‌سه‌نی هه‌ولێر بوو که خزمه‌تێکی زۆری به میوزیک و گۆرانی و هونه‌ری میللی کوردی و تورکمانی کرد“.
هونەرمەند محەممەد ئەربیلی بەهۆی لەکارکەوتنی یەکێک لە گورچیلەکانی ماوەیەک لە نەخۆشخانە بوو، ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی حوزەیرانی 2022 گیانی لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم وێڕای دەربڕینی پرسە و سەرەخۆشی بۆ بنەماڵە و هاوڕێیانی هونەرمەندەکە رایگەیاند، محەممەد ئەربیلی کۆمه‌ڵێک به‌رهه‌م و کاری هونه‌ریی جوان و به‌پێزی له‌دوای خۆی جێهێشتووە.
هونەرمەند محەممەد ئەربیلی بەهۆی دەنگە خۆشەکەیەوە لە منداڵییەوە گۆرانی دەگوت و خاوەنی چەندین گۆرانییە لەوانە، ئەی دلێران، کچەی کافرۆش، یەڵڵا شۆفێر و هەولێر.