سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سبەی یەکشەمە سەردانی سلێمانی دەکات و بەشداری لە مەراسیمی 16ـهەمین خولی دەرچووانی کۆلێژی سەربازی قەلاچۆڵان دەکات.
بەپێی میدیاکانی نزیک لە پارتی، سبەی یەکشەممە 21ـی 5ـی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق سەردانی شاری سلێمانی دەکات و هەروەها ژمارەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ سەرکردە سیاسییەکان ئەنجام دەدات.
بەپێی هەواڵەکە، بارزانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، عومەری سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان و سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کۆدەبێتەوە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت