نێچیرڤان بارزانی: زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م

نێچیرڤان بارزانی: زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نێچیرڤان بارزانی: زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنه‌ ئه‌لیزابێسی دووه‌م
0

لایک

سەرۆکی هەرێم بەبۆنەی کۆچی دوایی شاژنە ئێلیزابێزەوە پەیامێکی ئاراستەی خێزانی شاهانە و گەلانی بەریتانیا کرد

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم رۆژی پێنجشەممە 8-9-2022 تویتێکی کرد و تێیدا دەڵێت: “زۆر خەمبارم بە کۆچی دوایی خاوەنشکۆ شاژنە ئێلیزابێزی دووەم. لەم کاتە سەختەدا بیرمان لای خێزانی شاهانە و خەڵکی شانشینی بەریتانیایە و نزایان بۆ دەکەین”. 

ئەمڕۆ پێنجشەممە شاژنە ئێلیزابێزی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد. 

کۆشکی بەکینگهام، کۆشکی شاهانەی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە شاژنە ئێلیزابێزی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا و دوای 70 ساڵ مانەوە لەو پۆستەدا کۆچی دواییکرد. 

راستەوخۆ دوای مەرگی شاژنە ئێلیزابێز، چارلسی کوڕی کە تەمەنی 73 ساڵە بووە پاشای بەریتانیا. 

شاژنە ئێلیزابێز زۆرترین ساڵ لە مێژووی شاهانەی بەریتانیا لە پۆستەکەدا بوو؛ ماوەیەک بوو باری تەندروستیی جێگیر نەبوو.