سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی کوژرانی دوو مامۆستای زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، “د. کاوە و د. ئیسماعیل قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵتەزێنن”.
لەراگەیەندراوێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئاماژەی بە رووداوەکەی ئەمڕۆ کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین داوە و رایگەیاندووە، “ئەوپەڕی نیگەرانی و خەمباریی قووڵم بە شەهیدبوون و لەدەستدانی د.کاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان دەردەبڕم کە ئهمڕۆ بوونە قوربانیی تاوانێکی دڕندانەی دڵتهزێن”.
هاوکات لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، “پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکانیان دەکەم و هاوسۆز و هاوبەشی خەمیانم. له خوای مهزن داواکارم گیانیان بخاتە بەر بهزەیی و میهرهبانیی خۆی و سهبووری به خانهواده و کهسوکاریان ببهخشێت”.
ئەمڕۆ سێشەممە 28ـی 6ـی 2022، لە رووداوێکی کوشتندا قوتابییەکی کۆلێژی یاسای زانکۆی سەڵاحەدین بە چەک هێرش دەکاتە سەر حەرەمی زانکۆ و لە ئەنجامدا د. کاوان ئیسماعیل راگرى کۆلێژى یاساى زانکۆى سەڵاحەدین و د. ئیدریس حەمەخان، مامۆستاى کۆلێژى ئەندازیارى زانکۆى سەڵاحەدین شەهید دەبن و یەکێک لە کارمەندەکانیش بریندار دەکات.