نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی عێراق كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه و رایگه‌یاند، هه‌رچی پێویست بێت له‌وباره‌یه‌وه ده‌یكه‌ن.
نێچیرڤان بارزانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی سلێمانی كرد و به‌شداریكرد له پرسه‌ی قوربانیانی رووداوه‌كه‌ی شه‌وی 17ـی ئه‌م مانگه، دواتریش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شاری كرد و بریندارانی به‌سه‌ركرده‌وه، له لێدوانێكیشدا به رۆژنامەوانیدا راگه‌یاند، “ئەوەی کە پێویست بێت بۆ ئەو رووداوە دەیکەین و هەر کەسێکیش بیەوێ کارێکی خێرخوازی بکات “ئێمە سوپاسی دەکەین، هەروەها حکومەتیش بێگومان بە کاری خۆی هەڵدەستێت، هاتنمان بۆ سەرەخۆشی بوو لە کەسوکاری ئەو هاونیشتمانییانەی گیانیان لەدەستدا”.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ جه‌نابی پارێزگاری سلێمانی به‌شداریمان كرد له مه‌راسیمی پرسه‌ی قوربانیان و په‌یامی سه‌ره‌خۆشی خۆمانمان پێگه‌یاند، هه‌ربه‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌مه‌وێت سوپاسی جه‌نابی پارێزگار بكه‌م، كه به‌وپه‌ڕی به‌رپرسیارێتییه‌وه كاریان كردووه و هه‌موویان شاهێدی ئه‌وه‌بوون هه‌م جه‌نابی پارێزگار هه‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار و ستافه‌كه‌ی و تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی و ئاسایش و پۆلیس، رووداوه‌كه عاتفێكی دروستكردووه كه جێگه‌ی شانازییه بۆ هه‌موومان كه رووداوێكی وا رووده‌دات هه‌موو هه‌وڵده‌ده‌ین پێكه‌وه یارمه‌تیده‌ر ده‌بین”.
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “هیوادارین حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌ی پێویست بكات بۆ ئه‌وه‌ی به دیاریكراوی بزانین كێشه‌كه سه‌رچاوه‌كه‌ی له كوێ بووه و بۆچی ئه‌مه روویداوه، به‌دڵنیایی ده‌بێت ئه‌مه ببێته ده‌رسێک ئه‌و شتانه‌ی كه پێویسته بۆ سه‌لامه‌تی و ئه‌منییه‌ت به دیقه‌ت له‌سه‌ری رابوه‌ستین”.
له‌باره‌ی پرسی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان- عێراق، سه‌رۆكی هه‌رێم وتی، “پێشتر به‌پێی واجبی خۆم نامه‌م ناردووه بۆ په‌رله‌مان و هیوادارم حزبه‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته رێكبكه‌ون و ئێستا ته‌مه‌نی په‌رله‌مان درێژكراوه‌ته‌وه بۆ ساڵێک و به‌تەئكید ده‌بێت له‌م ساڵه هه‌ڵبژاردن بكرێت”.