نێچیرڤان بارزانی: داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن

نێچیرڤان بارزانی: داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن".

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نێچیرڤان بارزانی: داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “داوا لە پارتی و یەکێتی دەکەم ناکۆکییەکانیان بەلاوە بنێن”.

ئەمڕۆ یەکشەممە 01-05-2022 نێچیرڤان بارزانی، بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوەکەیدا وێڕای پیرۆزبایی جەژنی رەمەزان، ئاماژەی بە دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراق کرد. بارزانی رایگەیاند، “جه‌ژن له‌ كاتێكدا‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دۆخى عيراق و هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى پێويستى به‌ مانا و به‌هاكانى جه‌ژنه‌ له‌ لێبوورده‌يى، ئاشته‌وايى، به‌خۆداچوونه‌وه‌ و پێكهاتنه‌وه‌.”

بارزانی راشیگەیاند “له هه‌رێمى كوردستان له‌ هه‌موو كاتێك زياتر پێويستيمان به‌ پێكه‌وه‌يى، ته‌بايى و يه‌كڕيزييه‌‌. بۆيه‌ داوا له‌ پارتى و يه‌كێتى وه‌ك دوو هێزى سه‌ره‌كى و هه‌موو لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م جه‌ژن بكه‌نه‌ ده‌رفه‌تێك و له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى باڵاى گه‌ل و وڵات، هه‌رچى كێشه‌ و ناكۆكى هه‌يه‌ به‌لاوه‌ بنێن، خۆيان له‌ هه‌ڵمه‌ت و په‌لامارى ميديايى و يه‌كترشكاندن بپارێزن. پێكه‌وه‌، يه‌كڕيز و ته‌با، هاريكار و هاوئاهه‌نگ بن تا له‌سه‌ر ئاستى عێراقيش پێگه‌ و رۆڵ و كاريگه‌رييان هه‌بێت.”