نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ هه‌موو لايه‌ک ده‌كه‌ين دان به خۆياندا بگرن و رێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ هه‌موو لايه‌ک ده‌كه‌ين دان به خۆياندا بگرن و رێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت

نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ هه‌موو لايه‌ک ده‌كه‌ين دان به خۆياندا بگرن و رێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نێچیرڤان بارزانی: داوا له‌ هه‌موو لايه‌ک ده‌كه‌ين دان به خۆياندا بگرن و رێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە تیایدا رایگەیاند، به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غداد و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانن و هیوا خوازن دۆخەکە لەوە زیاتر لە کۆنتڕۆڵ دەرنەچێت.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:

له‌ نزيكه‌وه‌ و به‌ نيگه‌رانييه‌كى قووڵه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سياسى و ئه‌منييه‌كانى ئه‌مڕۆى به‌غدا و چه‌ند شوێنێکی دیکه‌ی وڵات ده‌ڕوانين. داوا له‌ هه‌موو لايه‌ك ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆياندا بگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن دۆخه‌كه‌ له‌وه‌ زياتر له‌ كۆنترۆڵ ده‌ربچێت.

خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ مافێكى ده‌ستووريى پارێزراوه‌، به‌ڵام ئاڵۆزى و ڕاگرتنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت هيچ كێشه‌يه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات و دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه‌ ده‌بێ شكۆى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت پارێزراو بێت و ڕێگرى له‌ ئه‌رك و كاره‌كانيان نه‌كرێت.

هه‌روه‌ها له‌سه‌ر هێزه‌ ئه‌منييه‌كان پێويسته‌ به‌وپه‌ڕى ئاگايى و وشيارييه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه‌دا بكه‌ن و ڕێگه‌ نه‌درێت خۆپيشاندان و ڕووداوه‌كان ببنه‌ هۆى تێكچوونى زياترى دۆخى ئه‌منى و كه‌وتنه‌وه‌ى قوربانى له‌نێوان عێراقييه‌كاندا.

دۆخى وڵات ئه‌وپه‌ڕى دانايى و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ لۆژێك و ده‌سپێكردنى گفتوگۆيه‌كى نيشتمانى و به‌رپرسانه‌ و هاريكاريى هه‌مووانى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى عێراق له‌و دۆخه‌ سه‌خته‌ ڕزگارى ببێت و كار له‌ كار نه‌ترازێت.

دووپاتى ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ هاريكار ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌رى و لێكگه‌يشتنى لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان، بۆيه‌ دووباره‌ هه‌موو هێز و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌ عێراقييه‌كان بانگهێشت ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى بێن له‌ هه‌ولێر كۆببنه‌وه‌ و ده‌ست به‌ گفتوگۆيه‌كى جددى بۆ تێپه‌ڕاندنى ئه‌م دۆخه‌ ئاڵۆزه‌ى وڵات بكه‌ن.

نێچيرڤان بارزانى

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

2022/8/29