نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئەو مووشەکانەی لە سنووری قەزای خەبات کەوتنە خوارەوە رایگەیاند، حکومەتی عێراق بەرپرسە لە رێ گرتن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە.
نێچیرڤان بارزانی، لە پەیامێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، به‌تووندی سه‌رکۆنه‌ی مووشهکبارانکردنەکە دەکات و رایگەیاند “داوا له لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی فیدراڵیی عێراق ده‌که‌م ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌که بدۆزێته‌وه و به سزای یاسایی بگه‌یێنرێن”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان وتیشی، “سه‌رکۆنه‌کردنی ئه‌م هێرشانه به ته‌نیا به‌س نین، دووباره‌بوونه‌وه‌یان هه‌ڕه‌شه‌ی جددین و ئارامی و ئاسایش ده‌خه‌نه مه‌ترسییه‌وه”.
راشیگەیاند “حکومه‌تی فیدراڵیی عێراق به‌رپرسه له‌وه‌ی خێرا، به کرده‌یی و جددیتر له‌سه‌ر ئه‌م دووژمنکارییانه بوه‌ستێت و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، رێ له دووباره‌بوونه‌وه‌یان بگرێت.”
جارێکی دیکە، سنووری پارێزگای هەولێر، لە دیوی رۆژئاواوە مووشەکباران کرا، کاژێر 8:30ی شەوی یەکشەممە، شەش مووشەکی یەک لەدوای یەک، ئاڕاستەی سنووری قەزای خەبات کران.
دەزگای دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە، مووشەکەکان لە سنووری ناحیەی بەرتلەی سەر بە قەزای حەمدانییەی پارێزگای نەینەوا ئاڕاستە کراون.
دوای مووشەکبارانەکە، شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق بڵاویکردەوە کە لە نزیک گوندی فازلییە لە سنووری باشیک لە پارێزگای نەینەوا دەستیان بەسەر سەکۆیەکی مووشەکهاوژێدا گرتووە کە چوار مووشەکی تێدا بووە.