نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پاراستنی مافی‌ هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پاراستنی مافی‌ هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌

نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پاراستنی مافی‌ هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نێچیرڤان بارزانی: جه‌خت له پاراستنی مافی‌ هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان ده‌که‌ینه‌وه‌
0

لایک

سەرۆکی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانیی کەمینەکانەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کار دەکەن بۆئەوەی وەکو هەمیشە “کوردستان وڵاتی کۆکەرەوە و لانەی ئارامی هەمووان بێت.”

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم لە تویتەر پەیامەکەی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، “له‌ رۆژی جیهانیی که‌مینه‌کاندا، جه‌خت له‌ فره‌یی، پێکه‌وه‌ژیان، لێبورده‌یی و یه‌کترقبووڵکردنی هه‌موو پێکهاته‌ نه‌ته‌وه‌یی و ئایینییه‌کان و پاراستنی مافه‌کانیان ده‌که‌ینه‌وه‌.”

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، “کار ده‌که‌ین بۆئه‌وه‌ی وه‌کو هه‌میشه‌ بێ جیاوازی کوردستان وڵاتی کۆکه‌ره‌وه‌ و لانه‌ی ئارامی هه‌مووان بێت.”