نێچیرڤان بارزانی: تورکیا لە کاتە ناخۆشەکاندا هاوکاریی کردووین و ئەمڕۆ ئەوەی پێمان بکرێت دەبێت بۆ ئەم میلـلەتەی بکەین
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: تورکیا لە کاتە ناخۆشەکاندا هاوکاریی کردووین و ئەمڕۆ ئەوەی پێمان بکرێت دەبێت بۆ ئەم میلـلەتەی بکەین

نێچیرڤان بارزانی: تورکیا لە کاتە ناخۆشەکاندا هاوکاریی کردووین و ئەمڕۆ ئەوەی پێمان بکرێت دەبێت بۆ ئەم میلـلەتەی بکەین

شوبات 14, 2023 18:01
نێچیرڤان بارزانی: تورکیا لە کاتە ناخۆشەکاندا هاوکاریی کردووین و ئەمڕۆ ئەوەی پێمان بکرێت دەبێت بۆ ئەم میلـلەتەی بکەین
0

لایک

سەرۆکی هەرێم لە تورکیاوە رایگەیاند، “تورکیا لە کاتە ناخۆشەکاندا هاوکاریی کردووین و ئەمڕۆ ئەوەی پێمان بکرێت دەبێت بۆ ئەم میلـلەتەی بکەین.”

نێچیرڤان بارزانیسەرۆكی هەرێم بۆ بەسەركردنەوەی زیانلێكەووتوانی بوومەلەرزە، گەیشتە شارۆچكەی ئیسلاحییە و تیمەكانی هەرێمی لەو شارۆچكەیە بەسەر کردەوە و لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانید رایگەیاند، “بە دڵنیاییەوە ناردنی هاوکارییەکانی هەرێم بەردەوام دەبێت.”

له‌ لێدوانە رۆژنامەوانییەکدا، نێچيرڤان بارزانى وتى: ئەمڕۆ هاتین بۆ گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشیمان بۆ گەل و حكوومەتی توركیا. ئازاری ئێوە ئازاری ئێمەیە، نەخۆشيی ئێوە نەخۆشی ئێمەیە. ئەو ڕۆژانەی كە ئێمە پێویستیمان بە هاوكاری بوو، هەردەم حكوومەتی توركیا و گەلی توركیا دەرگایان بۆ ئێمە كراوە بووە، هەموو كات هاوكارییان كردووین. بۆ پیشاندانی وەفاداری و هاوخەمی و هاوسۆزیی خۆمان ئەمڕۆ هاتووینەتە ئێرە. هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ برینداران دەخوازین. دڵنیاین كە توركیا ئەم كارەساتە گەورەیە تێدەپەڕێنێت، لەژێر سه‌ركردايه‌تييه‌كى دانا و حكوومەتێكی بەهێز، پەنا بەخوا ئەم كارەساتەش تێدەپەڕێت.

وتیشی: دەمەوێ هەر بەم بۆنەیەوە و بە هاتنم بۆ كەمپی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لێرە هەماهەنگی دەكات بۆ ئەو هاوكارییانەی لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانە دەكرێن، سوپاسی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و مووسا ئەحمەد دەكەم. سوپاسی دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، مانگی سووری عێراقی. ئەمڕۆ هاتووم پێیان بڵێم كە سەری ئێمەتان بەرز كردووە و دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموویان دەكەین و پەنا بەخوا ئەوەی كە لە تواناماندا بێت بۆ ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم كارەساتە بوونەتەوە، درێخی ناكەین. خوا هاریكار بێت و هەر سەركەوتوو بن.

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌روه‌ها باسی لەوەش کرد کە “ئەوەی ئەنجامی دەدەین بە ئه‌ركى خۆمانی دەزانین، ئێمە برای یەكترین، لە ڕۆژانی ناخۆشدا ئێوە هاوكاریی ئێمەتان كردووە و دەرگاكانی خۆتان بۆ ئێمە كردۆتەوە، ئەمڕۆش ئەوەی لە تواناماندا بێت پێویستە ئەنجامی بدەین. لە هەرێمی كوردستان بە گشتی، لە سلێمانی، دهۆک، هەولێر، هەڵەبجە و هەموو شوێنێكی كوردستان خەڵک خەمبارە و دڵیان لەگەڵ توركیایە. دڵی گەلەكەمان لەگەڵ ئێوەیە و خوای گەورە دڵنه‌وايى و ئارامیتان پێ بدات. پەنا بەخوا ئەم كارەساتە تێده‌پەڕێت.”

هه‌روه‌ها له‌ وه‌ڵامى رۆژنامەواناندا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ “ئەوەی لە تواناماندا بێت چ بۆ توركیا و چ بۆ سووريا، ئەنجامی دەدەین. جێگەی دەستخۆشييه‌ و سوپاسى دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی ده‌كه‌ين، چونكە ئەو رێكخستن و ديسپلینەی هەیانە هۆكارێكی سەرەكی بوو بۆ ئەم ئامادەكارییە. ئێمە دراوسێى توركیاین و خەمبار بووین بەو كارەساتەی لێرە روویدا و ئەو كارەی كە ئەمانە ئەنجامیان داوە، بە دڵ ئەنجامیان داوە. بێگومان هاوكارییەكان بەردەوام دەبن.”

سەرۆکی هەرێم هه‌روه‌ها لەبارەی سه‌ردانه‌كه‌يان ئاماژەی بەوە دا کە “ئەم پرسە پرسێكی مرۆڤایەتییە، ئێمە هەموومان برای یەكترین، چ تورک و چ كورد و هەر ئایین و مەزهەبێك، هەموومان برای یەكترین، كاتێك برایەتی هەبێت پێویستە لە كاتی تەنگانەدا ئێوە هاریكاریمان بكەن، كه‌ ئێوەش پێویستتان بوو، ئێمە هاوكاریتان بكەین، هاریكاریی ئێمە هاریكاریی برایەتییە.”