نێچیرڤان بارزانی: توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه‌، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه‌، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت

نێچیرڤان بارزانی: توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه‌، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت

شوبات 14, 2023 14:37
نێچیرڤان بارزانی: توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه‌، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی هاوخه‌می ده‌ربڕین، سه‌ردانی پارێزگای عەنتابی كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ هاوكاریكردنی توركیای نیشاندا.

دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 14ـی شوباتی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی هاوزسۆزی ده‌ربڕین، سه‌ردانی پارێزگای عەنتابی كرد و، بڕیاره‌ سه‌ردانی چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی توركیا بكات، كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6ـی شوباته‌وه‌ زیانی زۆریان به‌ركه‌وتووه‌.

نێچیرڤان بارزانی راستەوخۆ دوای گه‌یشتنی، سه‌ردانی نووسینگه‌ی سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (AFAD) له‌ پارێزگای عەنتاب كرد و له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه‌ هه‌ر یه‌كه‌ له‌ پارێزگار و جێگری پارێزگاری ئه‌و پارێزگایه‌ ئاماده‌یبوون، رایگه‌یاند، بۆ ده‌ربڕینی هاوسۆزی و هاوخه‌می گه‌لی كوردستان بۆ گه‌لی توركیا سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌ی كردووه‌.

له‌میانی وتاره‌كه‌یدا سه‌رۆكی هه‌رێم ئاماده‌یی ته‌واوی حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ هه‌رجۆره‌ هاوكارییه‌ک بۆ توركیای نیشاندا و رایگه‌یاند، “له‌هه‌موو ئه‌و كاته‌ سه‌ختانه‌ی كه‌ پێیدا تێپه‌ڕیوین، بینیومانه‌ توركیا هاوكار و پشته‌وانمان بووه‌”.

وتیشی، “ئه‌مڕۆ له‌نێو هه‌ر ماڵێكی كوردستاندا پرسه‌ هه‌یه‌ و له‌ چه‌ندین شوێن رێوڕه‌سم و ئاهه‌نگه‌كانمان راگرتووه‌، به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی هاوخه‌می و هاوسۆزی گه‌له‌كه‌مان بۆ قوربانیانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌”.

له‌ كۆتایی وتاره‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند، دڵنیایه‌ له‌وه‌ی حكومه‌تی توركیا ده‌توانێت ئه‌م “كاره‌ساته‌” تیبه‌ڕێنێت، چونكه‌ “توركیا وڵاتێكی گه‌وره‌ی به‌هێزه‌، چه‌ندین ناخۆشی تێپه‌ڕاندووه‌ و ئه‌م كاره‌ساته‌ش تێده‌په‌ڕێنێت”.

هه‌ر له‌ چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ توركیا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم سه‌ردانی ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی شارۆچكه‌ی نوورداغی سه‌ر به‌ پارێزگای عەنتاب كرد.