سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداری له پرسه‌ی هه‌ردوو مامۆستای زانكۆ (دكتۆر كاوان ئیسماعیل و دكتۆر ئیدریس حەمەخان) كرد، كه دوێنی له میانی رووداوێكدا گیانیان له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 29ـی حوزه‌یران 2022) نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له هه‌ولێر به‌شدارى له پرسه‌ى هه‌ردوو مامۆستاى خوالێخۆشبوو‌ى زانكۆى سه‌ڵاحه‌دين (د.كاوان ئیسماعیل و د.ئیدریس حەمەخان) كرد كه دوێنێ سێشه‌ممه له تاونكارييه‌كدا گيانيان له ده‌ستدا.
هه‌روه‌ها له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پێشكه‌شكردنى پرسه و سه‌ره‌خۆشى و ده‌ربڕينى هاوسۆزى له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكار و مامۆستايان و قوتابيانى زانكۆدا، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى هه‌ردووكيان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌موومان ببه‌خشێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هه‌مووانى دڵنياكرده‌وه دادگا و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كان هه‌موو رێكارێكى ياسايى ده‌گرنه‌به‌ر و تاوانكار رووبه‌ڕووى سزاى ياساييى خۆى ده‌بێته‌وه.