نێچیرڤان بارزانی بە فەڕمی لەلایەن سەرۆکی ئیماڕات بانگهێشت دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی بە فەڕمی لەلایەن سەرۆکی ئیماڕات بانگهێشت دەکرێت

نێچیرڤان بارزانی بە فەڕمی لەلایەن سەرۆکی ئیماڕات بانگهێشت دەکرێت

شوبات 26, 2023 13:18
نێچیرڤان بارزانی بە فەڕمی لەلایەن سەرۆکی ئیماڕات بانگهێشت دەکرێت
0

لایک

ئەمڕۆ یەکشەممە، 26-02-2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ئه‌حمه‌د ئيبراهيم سه‌عيد زاهرى، كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات لە هەرێم كرد.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێم، لە کۆبوونەوەیەکدا؛ هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێم له‌گه‌ڵ ئيمارات و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان كرده‌وه و‌ دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق و هه‌رێم و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر(ئەربیل) به‌غداديان تاوتوێ كرد.

كۆنسوڵى گشتيى ئيمارات لە هەرێم بانگهێشتنامەیەکی فەرمیی شێخ محه‌مه‌د بن زايد ئال نه‌هيان، سه‌رۆكى ئيماراتى گەیاندە نێچیرڤان بارزانی بۆ سەردانیکردنی وڵاتەکەی.

لە بەرامبەردا نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند کە به‌ خۆشحاڵييه‌وه‌ بانگهێشتنامه‌كه‌ى سەرۆکی ئیمارات بۆ وڵاتەکە قبووڵ دەکات و پێیوایە پەیوەندیی نێوان هەرێم و ئیمارات لە قۆناغێکی باش و گرنگ دایە.

En az 10 karakter gerekli