نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی بەریتانیا کرا بۆ بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئیلیزابێس
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی بەریتانیا کرا بۆ بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئیلیزابێس

نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی بەریتانیا کرا بۆ بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئیلیزابێس

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:42
نێچیرڤان بارزانی بە فەرمی بانگهێشتی بەریتانیا کرا بۆ بەشداری رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژن ئیلیزابێس
0

لایک

سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی حکومەتی بەریتانیا، سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ بۆ بەشداری لە رێوڕەسمی ماڵئاواییکردن لە شاژنە ئیلیزابێسی دووەم دەچێتە لەندەن.

لە راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمدا هاتووە، “ئەمڕۆ یەکشەممە 18-09-2022 نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئیلیزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا”.

لەم سەردانەدا چاوەڕوان دەکرێت، نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سه‌رکرده‌ و رێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە رێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا بکات و لە ماوەى دوو رۆژى رێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە ببێت.

بڕیارە رۆژی دووشەممە کاژێر 06:30ـی بەیانی بە کاتی لەندەن 8:30ـی بەیانی بە کاتی هەولێر(ئەربیل) تەرمەکەی دەگوازرێتەوە بۆ کەنیسەی سەینت جۆرج لە قەڵای وینزەر و لەوێ لەگەڵ هاوژینەکەی لە تەنیشت باوک، دایک و خوشک و ئەندامانی دیکەی خێزانی شاهانە بەخاک دەسپێردرێت.

جێی باسە 8ـی ئەیلوولی 2022، دوای 70 ساڵ لە فەرمانڕەواییکردنی شانشینی یەکگرتووی بەریتانیا، شاژنە ئیلیزابێسی دووەم لە تەمەنی 96 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.