ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ـی ئایاری 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بەشداری لە مەراسیمی دەرچووانی ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ دەکات کە 499 پێشمەرگە دەبنەئە فسەر.
ئەمساڵ 27ـهەمین خولی دەرچوون ئەنجام دەدرێت و بڕیار وایە یەکەمەکان خەڵات بکرێن.
بەر لە چەند رۆژێک بارزانی بەشداریی لە رێوڕەسمی دەرچوونی خولی 6ـی ئەفسەران و خولی 16ـی پێشمەرگە لە کۆلێژی سەربازی 3ـی قەڵاچواڵان کردبوو.
ئەکادیمیای سەربازی زاخۆ لە ساڵی 1996 دامەزراوە و ساڵی 2004 چووەتە سەر وەزارەتی بەرگری عێراق، لەم خولەدا دەرچووان دوو ساڵ و چوار مانگ مەشق و راهێنانی سەربازییان کردووە.