ماڵپەڕی فەرمی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ 5ـی 6ـی 2022، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە شاندێكى ئه‌ندامانى سه‌ربه‌خۆى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق كرد كه وه‌ك ليژنه‌ى گفتوگۆ ده‌ناسرێن.
هاوکات لە راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، “له ديدارێكدا دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى سياسيى عيراق، ته‌حه‌دييه‌كانى به‌رده‌مى و هه‌وڵه‌كان بۆ لێكگه‌يشتنى نێوان لايه‌نه سياسييه‌كان و ده‌رچوون له چه‌قبه‌ستوويى و بنبه‌ستى سياسى، تاوتوێ كران”.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، “شانده‌كه مه‌به‌ستى سه‌ردانيان بۆ هه‌رێمى كوردستان خسته ڕوو كه ده‌يانه‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان و لايه‌نه سياسييه‌كان ديدار و گفتوگۆ ئه‌نجام بده‌ن بە مەبەستی لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و دۆزينه‌وه‌ى ده‌رچه‌يه‌ك بۆ ده‌رچوون له بنبه‌ستى سياسى له عيراق”.
بارزانی پشتگیری خۆیانی بۆ هەوڵەکانیان دووپاتکردووەتەوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، پشتگيرى بۆ هه‌وڵه‌كانيان و هه‌موو هه‌وڵ و هه‌نگاوێك دووپات كرده‌وه كه كار بۆ لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان و تێپه‌ڕاندنى كێشه و سه‌ختييه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سياسى له عيراق بكات و هيواى خواست ئه‌نجامێكى باش له هه‌وڵه‌كانيان بكه‌وێته‌وه”.
لەکۆتایی راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە شاندی میوان سوپاسی خۆیان ئاراستەی سەرۆکی هەرێم کردووە و تێیدا هاتووە، “لاى خۆيانه‌وه شاندى ميوان سوپاس و پێزانينيان بۆ ڕۆڵى سه‌رۆك نێچيرڤان و ده‌ستپێشخه‌رييه‌كانى بۆ لێكگه‌يشتن و لێكنزيككردنه‌وه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و هيوايان خواست له‌سه‌ر ئاستى عيراقيش ڕۆڵى هاوشێوه بگێڕێت”.