نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێم له په‌یامێكدا پیرۆزبایی له شێخ محه‌مه‌د بن زاید ئال نه‌هیان كرد، بۆ هه‌ڵبژاردنی وه‌ک سه‌رۆكی میرنشینی یه‌كگرتووتی عه‌ره‌بی (ئیمارات).
نێچیرڤان بارزانی له په‌یامه‌ی پیرۆزباییه‌كه‌یدا، له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سه‌رۆكی نوێ ئیمارات له ئه‌ركه‌كه‌یدا خواست و رایگه‌یاند، هیوای ئاسایشی به‌رده‌وام و ئاوه‌دانی و خۆشگوزەرانی لە ژێر سەرکردایەتی سه‌ركه‌وتوویه‌كه‌یاندا ده‌خوازم.
له باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و ئیمارات سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، چاوەڕوانی هاوکاری زیاتر و کاری هاوبەشی نێوانمان ده‌كه‌م.