سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ هاوسۆزی لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و سەردانی بریندارانی تەقینەوەکەی دوو رۆژ پێش ئێستای شارەکە گەیشتە دهۆک.
شەوی دووشەممە لەسەر سێشەممە بەهۆی تەقینەوەی تانکیی غازی سەمونخانەیەک لە دهۆک پێنج کەس گیانیان لەدەستدا و 32 کەسیش برینداربوون.
رۆژی سێشەممە 22-11-2022، سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دووبارەبوونەوەی رووداوی تەقینەوەی غاز جێگەی نیگەرانی و مەترسیی جیدییە دەبێت لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین کات و بەجیدی لەسەر ئەو بابەتە رابوەستێت و چاودێرییەکی باشتری سیستمی غاز و چۆنێتیی بەکارهێنانی بکات”.



جێی باسە، لە دهۆک ئەمڕۆ بۆ دووەم رۆژی لەسەر یەک ماتەمینی گشتییە.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت