سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر و دواهەمین پێشهاتەکان رایگەیاند، “بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دەڕوانین”.
لە تویتێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە هەژماری فەرمیی خۆی ئاماژەی بە دواهەمین پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق و پرسی دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر داوە.
هاوکات لە تویتەکەدا هاتووە، “بە نیگەرانییەوە لە دوا پێشهاتە سیاسییەکانی عێراق دەڕوانین. هیوادارین هیچ ئاڵۆزی و پشێوییه‌ک نه‌یه‌ته ئاراوه و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نوێنه‌رایه‌تیی هه‌موو عیراقییه‌کان بکات. داوا ده‌که‌م هه‌موو لایه‌نه کوردستانییه‌کان یه‌کڕیز و ته‌با و یه‌کگرتوو بن”.