نێچیرڤان بارزانی: به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رک و ماندووبوون و رۆڵی کرێکاران ده‌ڕوانم
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی: به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رک و ماندووبوون و رۆڵی کرێکاران ده‌ڕوانم

نێچیرڤان بارزانی: به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رک و ماندووبوون و رۆڵی کرێکاران ده‌ڕوانم

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:44
نێچیرڤان بارزانی: به‌ رێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رک و ماندووبوون و رۆڵی کرێکاران ده‌ڕوانم
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم بەبۆنەی رۆژی جیهانی کرێکارانەوە پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی گشت کرێکارانی جیهان کردووە و

دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى:

په‌يامى نێچيرڤان بارزانى بۆ‌ رۆژى جيهانيى كرێكاران

يه‌كى ئايار، ڕۆژى جيهانيى كرێكاران به‌ گه‌رمى له‌ ته‌واوى كرێكارانى كوردستان، سه‌نديكا و رێكخراوه‌كانيان و له‌ كرێكارانى عيراق و جيهان به‌گشتى، پيرۆز ده‌كه‌م، ده‌ستى كار و كۆششيان ده‌گوشم، به‌ ڕێز و پێزانينه‌وه‌ له‌ ئه‌رك و ماندووبوون و ڕۆڵيان ده‌ڕوانم و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم.

كرێكاران وه‌ك توێژێكى گرنگ و كاريگه‌رى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستان، وێڕای قوربانیدان و به‌شداريى كارايان له‌ خه‌بات و پێشمه‌رگايه‌تيدا، هه‌ميشه‌ ڕۆڵى به‌رچاويان له‌ پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و گه‌شه‌پێدانى وڵاتدا هه‌يه‌. ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕى ڕێز له‌ مافه‌كانيان بگيرێت، ژيان و شكۆيان پارێزراو بێت، ڕێكخراو و سه‌نديكاكانيان چالاك و ڕێكخراوتر بن بۆ ئه‌وه‌ى پارێزه‌رى باشترى ماف و شايسته‌كان و كاتژمێره‌كانى كاركردنيان بن و مسۆگه‌رى ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ كرێكاران له هه‌لومه‌رج و ژينگه‌ى دروستدا كار ده‌كه‌ن.

له‌م ياده‌دا جه‌خت له‌ پشتگيريمان بۆ هه‌موو ماف و داوا‌ ره‌واكانى كرێكاران ده‌كه‌ينه‌وه‌‌، دامه‌زراوه‌ و لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستانيش له‌سه‌ريانه‌ له‌ چوارچێوه‌ى ياساكاندا ره‌چاوى ژيان و گوزه‌رانى كرێكارانى كوردستان بكه‌ن، هه‌وڵى باشتركردنيان بده‌ن و چاودرێريى خێزانى ئه‌و كرێكارانه‌ بكه‌ن كه‌ له‌ كاتى كاركردندا گيانيان له‌ده‌ستداوه‌.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

1ى ئايارى 2022