سه‌رۆكى هه‌رێم و سه‌رۆكى كۆمیسيۆنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پيرانی فه‌ره‌نسا کۆبوونەوە. نێچيرڤان بارزانى دەڵێت، چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغداد كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراقە.
رۆژی يه‌كشه‌ممه 02-10-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم پێشوازى له كريستيان كامبۆن، سه‌رۆكى كۆمیسيۆنى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و به‌رگرى و هێزه چه‌كداره‌كان له ئه‌نجوومه‌نى پيران (سێنات)ى فه‌ره‌نسا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هه‌رێمى كوردستان، له ديدارێكدا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا و چۆنيه‌تی بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيان خرانه‌به‌ر باس و لەبارەی كێشه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى داعش له عێراق و سووريا، دۆخى سياسى و ئاڵنگارییەکانی به‌رده‌م عێراق بيروڕايان ئاڵوگۆڕ كرد.
نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى سياسى، سه‌ربازى و مرۆيی فه‌ره‌نسا دووپاتكرده‌وه و به‌تايبه‌تى ئاماژه‌ى به رۆڵى ئيمانوێل ماكرۆن، سەرۆکی فەرەنسا و هه‌وڵه‌كانى بۆ ئارامى و سه‌قامگيرى له عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى كرد.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان هيواى خواستووە دۆستانى عێراق هاريكاريى هه‌رێمى كوردستان و عێراق بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان؛ هەروەها جه‌ختى له‌وه كرده‌وه، به‌بێ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا، سه‌قامگيریی سياسى له عێراق نايه‌ته ئاراوه و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ردوولاى به كليلى ئارامى و سه‌قامگيريى عێراق له قه‌ڵه‌مدا.
لاى خۆيه‌وه، كريستيان كامبۆن وێڕاى دووپاتكردنه‌وه‌ى به‌رده‌واميى پشتگيريى فه‌ره‌نسا بۆ هه‌رێمى كوردستان و گه‌ياندنى سڵاوى سه‌رۆكی فەرەنسا و سه‌رۆكى سێناتى فه‌ره‌نسا به نێچيرڤان بارزانى، جه‌ختى له گرنگيى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، به‌تايبه‌تيش له بوارى ئابوورى و وه‌به‌رهێناندا كرده‌وه، هه‌روه‌ها ئاماده‌يی فه‌ره‌نساى بۆ يارمه‌تيدانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كانيان و گێڕانه‌وه‌ى سه‌قامگيرى نيشاندا.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ، چۆنيه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، ره‌وشى ئێزدى و كريستيان و پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه لە ديداره‌كه‌دا باسیان لێوەکرا.