سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە یادی 34 ساڵەی کیمیابارانی هەڵەبجەدا رایدەگەیێنێت، باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و رێز بۆ گيانى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌بابن و پێكه‌وه كاربكه‌ن. دەشڵێت، “ده‌بێت له هه‌موو روويه‌كه‌وه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت”.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 16-03-2022، لە پەیامێکدا رایگەیاند، ده‌بێ له هه‌موو روويه‌كه‌وه زياتر خزمه‌تى هه‌ڵه‌بجه بكرێت و له‌م ياده‌دا “داوا ده‌كه‌ين ده‌وڵه‌تى عێراق وه‌ک ئه‌رک و پابه‌نديى ياسایی خۆى، خێزان و كه‌سوكارى شه‌هيدان، ئه‌و قوربانييانه‌ى هێشتا له ژياندان و ژينگه‌ى هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و چيتر پشتگوێ نه‌خرێن”.
لەبارەی بەپارێزگابوونی هەڵەبجەش، سەرۆکی هەرێم داوا دەکات عێراق “هه‌موو هه‌نگاوه‌كانى به‌پارێزگابوونى [هەڵەبجە] ته‌واو بكات، تا به‌و شێوه‌يه كه‌مێكيش بێت له خه‌ميان كه‌م بكاته‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی جەختی کردووەتەوە کە، “باش‌ترين ياد و وه‌فادارى و رێز بۆ گيانى شه‌هيدانى هه‌ڵه‌بجه و ته‌واوى كوردستان، ئه‌وه‌يه هه‌موو هێز و لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان يه‌كڕيز و ته‌بابن و پێكه‌وه كاربكه‌ن تاوەکو ته‌واوى مافه ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستان به‌ده‌ست بهێنين و فيدراڵى و قه‌واره‌ى ده‌ستووريى هه‌رێمى كوردستان بپارێزين”.
سەرۆکی هەرێم تایبەت بە کیمیابارانی هەڵەبجە نووسیویەتی، “هه‌وڵێكى بێئه‌نجامى تاوانكارانى مێژوو بوو، تا ئيراده‌ى پۆڵايينى گه‌لى كوردستان بۆ ئازادى و سه‌رفرازى تێكبشكێنن، به‌ڵام وه‌ک هه‌ميشه به خۆڕ‌اگرى مايه‌وه”.
لە کۆتایی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمدا هاتووە، “هه‌موو لايه‌كيش وانه له په‌نده‌كانى مێژوو ببينين و بۆ ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتر، بيانكه‌ينه رێنيشانده‌ر”.