نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر پەیامێک بڵاودەکاتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر پەیامێک بڵاودەکاتەوە

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:45
نێچیرڤان بارزانی، سەبارەت بە هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی هەولێر پەیامێک بڵاودەکاتەوە
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە تیایدا بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی شەوی رابردووی هەولێر(ئەربیل)دەکات و رایدەگەیەنێت، به‌ ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناکە.

دەقی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێم:

زۆر به‌ توندى ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كييه‌ سه‌ركۆنه‌ ده‌كه‌ين كه‌ دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به‌ شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده‌، به‌ بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به‌ ئامانج گرت.

سوپاس بۆ خواى مه‌زن كه‌ هيچ زيانێكى گيانى لێنه‌كه‌وته‌وه‌. هاوسۆزى هاووڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه‌ له‌ نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌ هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت.

به‌ ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عيراقه‌‌ و جگه‌ له‌ ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه‌ و زيانگه‌ياندن به‌ ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عيراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت‌.

داوا له‌ حكومه‌تى فيدراليى عيراق و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ين به‌ جددى له‌سه‌ر ئه‌م ده‌ستدرێژيانه‌‌ بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه‌ نه‌درێت بێڕێزى به‌ سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاووڵاتييانى بكرێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/3/13