سه‌رۆكى هه‌رێم لەگەڵ باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق کۆبووەوە و دەڵێت، “گرنگه روانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش بۆ چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌بردنى عێراق هه‌بێت.”
رۆژی چوارشه‌ممه 14-12-2022، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ ئالينا رۆمانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق كۆبووه‌وه.
بەگوێرەی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوایین سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى بۆ به‌غدا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وڵات، كارنامه‌ى حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق، كاركردن بۆ پته‌وكردنى په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر – به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، گفتوگۆ و سه‌ردانە به‌رده‌وامەكانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ دروستبوونى تێگه‌يشتنى هاوبه‌ش تاوتوێ كران.
سه‌رۆكى هه‌رێم و باڵيۆزى ئه‌مريكا له عێراق جه‌ختيان له كارى هاوبه‌شى نێوان هه‌ولێر – به‌غدا و لايه‌نه سياسييه‌كانى وڵات به‌گشتى كرده‌وه و هاوڕابوون له‌سه‌ر گرنگيى پشتيوانيكردنى سه‌رۆكوه‌زيران و كابينه‌ى نوێى حكومه‌تى فيدراڵیى عێراق، دۆخه‌كه‌شيان به ده‌رفه‌تێک زانى بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى عێراق و جێبه‌جێكردنى كارنامه‌ى حكومه‌ت. هه‌روه‌ها گرنگيى جێبه‌جێكردنى رێككه‌وتنى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فيدراڵيى عێراقيان بۆ ئاساييكردنه‌وه‌ى دۆخى شنگال و گەڕانه‌وه‌ى ئاواره‌كان به پێويست و گرنگ له قه‌ڵه‌مدا.
نێچيرڤان بارزانى رایگەیاند، “گرنگه تێگه‌يشتن و روانگه‌يه‌كى هاوبه‌ش هه‌بێت بۆ چۆنيه‌تيى به‌ڕێوه‌بردنى وڵات و به‌ڕێوه‌بردنى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى عێراق به جۆرێک كار و خزمه‌تگوزاريى باشتر بۆ هاووڵاتیيان دابين بكات و ببێته هۆى ئارامى و سه‌قامگيرى و پاراستنى سه‌روه‌ريى وڵات.”
وەک لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، گرنگيى پاراستنى ئاراميى سنووره‌كان و كاركردنى هاوبه‌شى هه‌ولێر – به‌غدا له‌سه‌ر ئه‌م پرسه، هه‌مه‌جۆركردنى سه‌رچاوه‌كانى وزه، هاندانى سه‌رمايه‌گوزارى و وه‌به‌ر‌هێنانى بيانى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، پرۆسه‌ى رێكخستنه‌وه‌ى پێشمه‌رگه و كێشه‌كانى به‌رده‌مى، په‌يوه‌ندييه‌كانى عێراق له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و ناوچه‌كه ته‌وەرێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.