نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانی عێراق لەبارەی دۆخی سیاسیی عێراق و پەکخستنی دەسەڵاتی دادوەری پەیامێکی بڵاوکردەوە و تیایدا دەڵێت، “په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوورنه‌كه‌ونه‌وه”.
سه‌رۆكى هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکرد، “وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت.
دەقی پەیامەکەی نێچيرڤان بارزانى:
به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه له پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق دهڕوانين كه تا دێت به ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه وا خه‌ريكه داهاتووى وڵات و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته مهترسييهكى جیدييهوه و كۆى پرۆسه‌ى سياسى و حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌كده‌خات.
خۆپێشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه، مافێكى ره‌وا و ده‌ستووريى پارێزراوه، به‌ڵام په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه داوا له هه‌موو لايه‌نه‌كان و له خۆپێشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن و له ره‌وتى ئاشتييانه و مه‌ده‌نى دوورنه‌كه‌ونه‌وه. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو قه‌يرانه سه‌خت و بارگرژييه ناگرێت و درێژهكێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت.
ئێمه له هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه دهكهينهوه كه وه‌ك هه‌ميشه به‌شێكين له چاره‌سه‌ر و هه‌موو هاوكارييهك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى لايه‌نه عێراقييه‌كان. وڵات پێويستى به گفتوگۆيه‌كى جیدديى نيشتمانى و به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه سياسييه‌كانه بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش تاكه رێگه‌ى دروسته بۆ ده‌رچوون له قه‌يران و بنبه‌ستى سياسى و گه‌ياندنى وڵات به كه‌نارى ئارامى.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان