ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه، 2022/6/19 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم، پێشوازى له شاندێكى باڵاى سەربازیی و ئه‌منيى عێراق به سه‌رۆكايه‌تيى جه‌نه‌راڵ عه‌بدولئه‌مير ره‌شيد ياروڵڵا سه‌رۆكى ئه‌ركانى سوپاى عێراق كرد كه له فه‌رمانده‌كانى هێزى زه‌مينى، ئاسمانى، پاسه‌وانى سنوور، پۆليسى فيدراڵى، هه‌واڵگرى، هه‌واڵگریی سه‌ربازى و ئۆپه‌راسيۆنه هاوبه‌شه‌كان و چه‌ند پله‌دارێكى ديكه‌ى سه‌ربازى و ئه‌منى پێكهاتبوو.
بەپێی راگەیەندراوی سەرۆکایەتیی هەرێم، له ديدارێكدا شانده‌كه پيرۆزبايييان له گۆڕانكارييه‌كانى ئه‌م دواييه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ئه‌و فه‌رمانده و پله‌دارانه خواست كه له پۆسته‌كانى وه‌زاره‌تدا ده‌ستبه‌كار بوون.
شانده‌كه دووپاتىكرده‌وه، كه سه‌ردانه‌كه‌يان به‌شێكه له به‌رنامه‌ى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى سوپا له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه و ئاماده‌يييان بۆ به‌ره‌وپێشبردنى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كان و هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى وه‌زاره‌تى به‌رگريى عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان، نيشاندا.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى سوپاسى كردن و دووپاتىكرده‌وه كه سه‌ردانه‌كه‌يان په‌يامێكى به‌هێزى پشتگيرى و هاوكارييه و هيواى خواست به چاوى هاوبه‌ش و وه‌ك به‌شێك له سيستمى به‌رگريى عێراقى سه‌يرى پێشمه‌رگه بكرێت، كه بۆ هه‌مان ئامانج كار ده‌كه‌ن، ئه‌ويش پاراستنى وڵات و ئارامى سه‌قامگيرييه.
هه‌ڕه‌شه و جمووجوڵهكانى داعش به‌تايبه‌تى له‌و ناوچانه‌ى كه جوگرافيايه‌كى سهخيتان هه‌يه و له ناوچه‌كانى سه‌ر سنوور له‌گه‌ڵ سووريا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو. تيايدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى نێوان سوپا و پێشمه‌رگه و سوود وه‌رگرتن له پشتگيريى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى كرده‌وه بۆ بنه‌بڕكردنى يه‌كجاره‌كيى داعش.