له له‌نده‌ن سه‌رۆكی هه‌رێم، به‌شدارى له رێوڕه‌سمێكى پێشوازيدا كرد، كه له لايه‌ن وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانياوه سازكرابوو، دواتر پرسه‌نامه‌یه‌كی بۆ كۆچی دوایی شاژنه ئێلیزابێسی دووه‌م نووسی.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 19ـی ئه‌یلوول2022) له له‌نده‌ن، دواى ته‌واوبوونى رێوڕه‌سمى پرسه‌ى شاژنى كۆچكردوو ئێلێزابێسى دووه‌م، له په‌رله‌مانى شانشينى يه‌كگرتوو، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، به‌شدارى له رێوڕه‌سمێكى پێشوازيدا كرد، كه له‌لايه‌ن جه‌يمس كلێڤه‌رلى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى به‌ريتانياوه بۆ به‌شدارانى رێوڕه‌سمه‌كانى پرسه و ماڵئاوايى له شاژنى كۆچكردوو له چێرچ هاوس سازكرابوو.
تێیدا نێچيرڤان بارزانى، پرسه‌نامه‌يه‌كى بۆ كۆچى دواييى شاژنى كۆچكردوو له تۆمارى پرسه‌دا نووسى.
له ميانى دوو رۆژى سه‌ردانه‌كه‌يدا بۆ له‌نده‌ن، كه له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رميى حكوومه‌تى به‌ريتانيا بوو، نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده و رێبه‌رانى وڵاتانى جيهان به‌شدارى له پرسه و رێوڕه‌سمى دوايين ماڵئاوايى له شاژن ئێلێزابێسى دووه‌م، شاژنى كۆچكردووى شانشينى يه‌كگرتوودا كرد.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت