بەپێی یاسایەکی نوێی نیوزلەندا، تووتن یان جگەرە نابێت بەو کەسانە بفرۆشریت کە لەدوای 1ی کانوونی دووەمی 2009ـەوە لەدایکبوون.
بە گوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی “زە گاردیەن”، یاساکە بە 76 دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر 43 دەنگی نەخێر پەسەندکرا.
ئەمەش مانای ئەوە دەگەیەنێت کە لە داهاتوودا ئەگەر کەسێک بیەوێت جگەرە بکڕێت ئەوا پێویستە ناسنامەی خۆی پیشان بدات بۆئەوەی تەمەنی بزانرێت.
لە رێگەی ئەم یاسایەوە، دەسەڵاتدارانی ئەم وڵاتە هەوڵ دەدەن خەڵکی وڵاتەکەیان لە بەکارهێنانی جگەرە دووربخەنەوە بەڵام دژبەرانی یاساکە دەڵێن ئێستا کێشانی نێرگەلە لە وڵاتەکەیان زۆر بەرفراوانترە لە جگەرە.
بەپێی داتاکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانیی، ساڵانە حەوت ملیۆن کەس لە جیهان بەهۆی جگەرەکێشان گیان لەدەستدەدەن، 80%ی جگەرەکێشانیش کە ژمارەیان یەک ملیار و 100 ملیۆن کەسە، لە ناوچە هەژارنشین یان مام ناوەندەکان دەژین.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا