سەرچاوەیەکی ئەمنی بە ماڵپەری سۆمەریە نیوز ـی راگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنجشەممە جوڵەی پاسەکان لە پارێزگاکانی باشوورەوە بۆ بەغداد دەستیپێکردووە کە ئامانج لێی بەشداریکردنیانە لە نوێژی هەینی یەکگرتوویی کە لەسەر بریاری موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر ئەنجام دەدرێت.

هاوکات سەرچاوەکە باسی لەوەشکردووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان کردووە بە توندکردنی رێکارە ئەمنییەکان و ژمارەیەک مەفرەزەی زۆر لە شاری سەدر و بەغداد بڵاوەیان پێکراوە.
شایەنی باسە سەرچاوەکە باسی لەوەش کردووە کە تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێکی باری لەناکاو رانەگەیەندراوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و ئەوانەی سەردانی بەغداد دەکەن دەپشکنرێن و ناسنامەکانیان لە پشکنینی بۆ دەکرێت.