لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در، ئه‌مڕۆ هه‌ینی نوێژی به‌كۆمه‌ڵی هه‌ینی له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن.
لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی سه‌رپه‌رشتیاری مانگرتنی سه‌درییه‌كان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ناوچه‌ی سه‌وز و به ئاماده‌بوونی شۆڕشگێڕانی عاشوورا، له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران نوێژی هه‌ینی به‌رپا ده‌كرێت.
پێشتر چه‌ند جارێک له‌سه‌ر داوای موقته‌دا سه‌در، نوێژی هه‌ینی ملیۆنیی به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵام ئه‌م هه‌ینییه ته‌نیا ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی سه‌در به‌شداری ده‌كه‌ن، كه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا مانیان گرتووه.