نوێژی هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوز بەرێوەچوو
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێژی هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوز بەرێوەچوو

نوێژی هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوز بەرێوەچوو

خۆپیشاندان و دەربڕینی نارەزایەتی لایەنگرانی موقتەدا سەدر بەردەوامە و ئەمڕۆ هەنی نوێژی بەکۆمەڵ لە ناوچەی سەوز و دەورووبەری پەرلەمان بەرێوەچوو.

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نوێژی هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوز بەرێوەچوو
0

لایک

ئەمڕۆ هەینی 12ـی 8ـی 2022، نوێژی بەکۆمەڵی لایەنگرانی موقتەدا سەدر لە ناوچەی سەوز و دەورووبەری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، دواجار موهەنەد موسەوی، وتاری هەینی لەهەمان شوێن پێشکەشکرد.

شایەنی باسە موسەوی رایگەیاند، “شۆڕشی شۆڕشگێران بەردەوام دەبێت تا داواکارییەکان دێتەجێی خۆی” و ئەو رایگەیاند کە هەوڵی شکاندنی چەترەکەی موقتەدا سەدر بۆ کۆکردنەوەی خەڵک هەوڵێکی “بەدبەخت و شکستخواردووە”.

موسەوی وتیشی، “خۆپێشاندەران دڵسۆزیی خۆیان بۆ نیشتمانەکەیان دەردەبڕن و هەموو عێراقییەکان لە بواری بەرپرسیارێتیدان بەرامبەر بە پشتیوانیکردن لە شۆڕش”.

وتاربێژی نویژی هەینی لایەنگرانی موقتەدا سەدر وتیشی، “خۆپیشاندەران هاتنە دەرەوە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لەپێناو وێناکردنی رووکەشی عێراقی داهاتوو، شۆڕش ئومێدە و دەرفەتە بۆ رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵیی”.