نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزی ئێران له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزی ئێران له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌

نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزی ئێران له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:40
نوێنەری نەتەوە یەکگرتوەکان و باڵیۆزی ئێران له‌عێراق كۆبوونه‌وه‌
0

لایک

 

پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا و باسیان لە سەقامگیری و ئاسایشی عێراق کرد و پێویستی بوونی رۆڵی ئەرێنی لە کۆبوونەوەکەدا پاراستنی پەیوەندی نێوان ئێران و عێراق بەگرنگ هەژمارکرا.

ئاژانسی فارس نیوز بڵاویکردەوە، هەریکە لە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و محەمەد کازم باڵوێزی ئێران لە عێراق کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا باسیان لە ئاسایش و سەقامگیری عێراق و ناوچەکانی دەورووبەری کرد.

لای خۆیەوە جینین پلاسخارت نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ئەوەی خستەڕوو، رۆڵی ئەرێنی هەریەکە لە کۆماری عێراق و کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەشەپێدانی سەقامگیری هەرێمی، گرنگە و پێویستە بەردەوام بێت.

لەلایەکی دیکەوە محەمەد کازم باڵوێزی ئێران لە عێراق ئاماژەی بەوەدا، کۆتا سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ ئێران گرنگ و تایبەتمەند بوو.

لە بەرامبەردا جینین پلاسخارت باسی لەوەکرد، نەتەوە یەکگرتووەکان بە باشی پشتیوانی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراقی دەکەن لە بارەی بەرەوپێشبردنی دۆخی ئاسایش و هەرێمی ناوچەکە.