نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لەندەن لەسەر پرسی ناردنەوەی هاووڵاتیانی هەرێم رایگەیاند، ” حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و لە کۆبوونەوەکاندا باسی ناردنەوەی زۆرەملێ نەکراوە”.
لەروونکردنەوەیەکدا نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لەندەن ئاماژەی بە پرسی ناردنەوەی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان داوە و تێیدا هاتووە، “دیارە ژمارەیەک هاونیشتمانیانی کورد لە بەریتانیا و میدیاکان پەیوەندی دەکەن لەسەر پرسی ناردنەوەی به‌زۆری هاووڵاتیانی کورد و ڕێککەوتنی حکومەتی هەرێم و بەریتانیا له‌و بارەیەوە”.
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە لەندەن راشیگەیاندووە، “نوێنه‌رایه‌تی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له به‌ریتانیا بە پێویستی دەزانین ڕای بگەیەنین کە حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ جۆرە ڕێکەوتنێکی لەگەل بەریتانیا نییە بۆ ناردنەوەی زۆرەملێ و هاوکات به‌ڕوونی ده‌یڵێین کە لە سەردانی فەرمی سەرۆکی حکومەتی هه‌رێم و کۆبونەوە لەگەل وەزیری ناوخۆ بەهیچ شێوەیەک پرسی ناردنه‌وەی زۆرەملێ باس نەکراوە و هیج ڕێککه‌وتنێکیش له‌و باره‌یه‌وه نه‌کراوه. هه‌رێمی کوردستان و شانشینی یه‌کگرتوو له‌سه‌ر ئاستی نه‌هێشتنی تاوانی ڕێکخراوو و به‌دواداچوونی تاوانباران و بازرگانانی مرۆڤ هه‌ماهه‌نگن و هاوکاری یه‌کتر ده‌که‌ن”.
شایەنی باسە لە روونکردنەوەکەدا ئەوەش هاتووە، “په‌یوه‌ندیه دولایه‌نه‌کانی شانشینی یه‌کگرتوو له‌گه‌ڵ هه‌رێمی کوردستان قوڵ و دۆستانه‌ن و له‌سه‌ر بنه‌مای هاوبه‌شی و به‌رژه‌وه‌ندی دولایه‌نه‌یه، ئه‌و پرسه‌ی که هه‌ندێک که‌س و لایه‌ن ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌کاری و هه‌ستی هاووڵاتیانی پێ بجوڵێنن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی کورتخایه‌نی خۆیان به‌کاری بهێنن ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌وله‌ویاته‌کانی په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پرسی ناردنه‌وه‌ی به‌زۆر نییه”.