نوێنەرانی 14 وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تۆپبارانەکەی ئەمدوایەی زاخۆیان کرد
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • نوێنەرانی 14 وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تۆپبارانەکەی ئەمدوایەی زاخۆیان کرد

نوێنەرانی 14 وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تۆپبارانەکەی ئەمدوایەی زاخۆیان کرد

ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانیی عێراق دەکات

كانونی دووه‌م 31, 2023 20:43
نوێنەرانی 14 وڵات لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ئیدانەی تۆپبارانەکەی ئەمدوایەی زاخۆیان کرد
0

لایک

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆبوونەوەیەکی لەبارەی تۆپبارانکردنی هاوینەواری گوندی پەرەخ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەنجامدا کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی ژمارەیەک گەشتیاری عێراقی، لە کۆبوونەوەکەدا نوێنەرانی 14 وڵات تۆپبارانەکەی سەر ئەو هاوینەهەوارە ئیدانەکرد، لەهەمانکاتدا داوایان کرد رێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت.

ئەو وڵاتانەی ئیدانەی بۆردومانەکەیان کرد بریتی بوون لە، فەڕەنسا، بەریتانیا، رووسیا، چین، هیندستان، ئیمارات، مەکسیک، گانا، ئیرلەندا، نەرویج، گابۆن، ئەلبانیا، بەرازیل و کینیا.

هاوکات جێنین پلاسخارت، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق لە وتارێکیدا لەبەردەم ئەندامانی ئەنجومەنەکە رایگەیاند، “زۆر گرنگە هەموو هێرشەکان بۆسەر خاکی عێراق بوەستێن. ئەم پێشێلکارییانە نەک تەنها بێباکانە گرژییە نێوخۆیی و هەرێمییەکان زیاد دەکەن، بەڵکو هەروەک بینیمان، دەبنە هۆکاری رووداوی تراژیدی مرۆیی گەورە”.

سەرۆکایەتی دانیشتەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، “ئەنجومەنی ئاسایش پشتیوانیی عێراق دەکات، سەقامگیری و ئاسایش و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەبێ عێراق بەدی نایەت و دەبێت رێز لە سەروەریی عێراق بگیرێت”.