پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک كه دەکەوێتە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و لەسەر زێی گەورە دروستدەکرێت، رێژەی 95%ـی کارەکانی دروستکردنی تەواو بوونه.
ئهمڕۆ ههینی 24ـی شوباتی 2023، فهرمانگهی میدیا و زانیاریی حكومهتی ههرێم بڵاویكردووهتهوه، “پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نوێترین وێستگەی هایدرۆپاوەرە لە هەرێمی کوردستان و کارەبا لە ئاو بەرهەمدەهێنێت”.
ئەوەش هاتووە، “وێستگەکە دەکەوێتە ناحیەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی و لەسەر زێی گەورە دروستدەکرێت. رێژەی 95%ـی کارەکانی دروستکردنی تەواو بووە و گوژمەکەی 151 ملیۆن دۆلارە، ئەمە جگە لەوەی کە 50 هەلی کاری بۆ هاووڵاتییان رەخساندووە”.
سەگڤان شەوکەت، ئەندازیاری میکانیکی لە پڕۆژەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، سەبارەت بە توانای بەرهەمهێنانی وێستگەکە بە فەرمانگەی میدیا و زانیاری راگەیاندووە، “وێستگەکە لە دوو تۆربایین پێکهاتووە و توانای بەرهەمهێنانی 37.2 مێگاوات کارەبای هەیە”.
فهرمانگهی میدیا و زانیاری ئاماژهی بهوهشكردووه، “وێستگەی هایدرۆپاوەری دێرەلووک، جگە لەوەی کە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکان، لەهەمانکاتدا بە دۆستی ژینگە دادەنرێت و هیچ کاریگەرییەکی لەسەر پیسبوونی ژینگە نییە، ئەمە جگە لەوەی دەبێتە هۆکارێکیش بۆ باشتربوونی دۆخی کارەبا و کێشەی ڤۆڵتییەی ناوچەکەش، چارەسەر دەکات”.