نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا

شوبات 13, 2023 12:47
نوێترین ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا راگەیەندرا
0

لایک

ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی تورکیا روولە زیادبووندایە و تائێستا زیاتر لە 31 هەزار کەس لەو وڵاتە گیانیان لەدەستداوە.

سەرۆکایەتی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) رایگەیاند، لە 10 پارێزگای تورکیا کە بەهۆی بوومەلەرزەکەی رۆژی 06ـی شوبات زیانیان بەرکەوت، تائێستا 31 هەزارو 643 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە 06ـی شوباتی 2023، بومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.7 پلە بە پێوەری رێختەر شاری مەرەشی هەژاند و بەڕێوەبەرایەتیی ئیدارەدانی کارەسات و باری لەناکاوی تورکیا (ئافاد) بڵاویکردەوە، بوومەلەرزەکە 10 پاریزگای تورکیای گرتووەتەوە لە لوبنان و میسر و عێراق و سوریاش هەستی پێکراوە.